هەنگاوی ڕژێمی چەپەڵ و گەندەڵکاری ئیسڕائیڵ، لە شکاندنی سنووری وڵاتەکەمان و تیرۆری شارەزایانی زانستی و بەرگریی وڵات و کوشتنی کەسانێکی بێ‌تاوان بەتایبەت ئافرەتان و مناڵانی ئێرانی، بەرامبەر تەواوی بنەما و یاساکانی مرۆیی، ڕەوشتی و مافەکان، مەحکوومە و پێچەوانەی یاساکانی پێوەندیی نێونەتەوەییە. ئەو بنیاتە ناڕەوایە کە لە بنەغەوە لەسەر گوێزانەوە و کوشتنی خەڵکی فەلەستین بنیات نراوە، خۆی بانتر لە ئەخلاق و باوی نێونەتەوەیی و هەرجۆرە پێوەر و ڕێسایەکی تر دەزانێت؛ ئەو ڕژێمە کە لە بەرامبەر بەرگریی بێ‌وێنەی گەلی قارەمانی فەلەستین لە ناوچە چەوساوە و سەربەرزەکەی غەززە بەچۆک داهاتووە، بۆ داپۆشینی ئەو شکستی سەربازییە و سەرشۆڕیی یەک‌لەدوایەکی لە کۆڕبەندانی نێونەتەوەیی، دەیهەوێت بەو کارەی، سەرپۆش بخاتە سەر شکستەکانی؛ بێ‌ئاگا لەوەیکە وڵامی بڕندەی ئێران، ڕەشانیی بێ‌هیوایی و سەرشۆڕییەکانی زیاتر دەکات. لەو نێوانەدا، پشتیوانی ئیددیعاکەرانی درۆیینی دادپەروەری و مافی مرۆڤ و بەئازارتر لەوەش، بێدەنگی هێندێک لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی، ویژدانی خەمبار بەڵام وشیاری گەل زیاتر دەڕەنجێنیت و پێداچوونەوە بۆ هێندێ واتاکان پێویست دەکات.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی هاودەردی بۆ گیان‌لەدەستدانی شارەزایانی زانستی و بەرگریی وڵات و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی داخ‌لەدڵ و گەلی جوامێری ئێران، وڵامی بەبڕشت بە پێشلکارییە ناڕەواکانی ئەو جنایەتکارە، لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکان، بە ڕەوا و یاسایی دەزانێت و هیوادارە بە هاودڵی، وشیاری و بەرپرسیارەتی موسوڵمانان، دەرفەتێک بڕەخسێت بۆ ساڕێژبوونی برینی درێژخایەنی فەلەستین و داهاتووی وڵاتی ئازیزمان و گەلی موسوڵمان، درەوشاوەتر لە ڕابردوو بێت. وما ذلك على الله بعزيز
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ۲۴ی جۆزەردانی ۱۴۰۴